ئەستێرەیەکی پێشووی بارسێلۆنا بۆ شوێنگرتنەوەی لۆپیتیجی پاڵێوراوە

یاریگا

وا دیارە ڕیال مەدرید تا یاری کلاسیکۆ بواری بە جۆلیان لۆپیتیجی ڕاهێنەری یانەکە داوە بۆ ئەوەی یانەکە بگەڕێنێتەوە ڕێچکەی سەرکەوتنەکان، بەڵام لە ئەگەری شکست لە کلاسیکیۆ بەرانبەر بارسا ئەوە ڕەنگە شوێنەکەی لەدەست بدات.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە دۆڕاندنی ڕیال مەدرید لە یاری کلاسیکۆ واتای ئەوەیە یانەکە بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ ڕاهێنەری ئێستا دەگەرێت، بە پێی ڕۆژنامەکەش ڕیاڵ مەدرید (ملیکل لاودۆرب)ی ڕاهێنەری دانیماڕکی کە پێشتر وەک یاریزان لە ساڵانی 1989 تا 1994 بۆ بارسێلۆنا یاری کردوە و لە ساڵانی 1994-1996 یش بۆ ڕیال مەدرید یاری کردوە، بە یەکێک لە پاڵێوراوە بەهێزەکان هەژمار دەکرێت بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەر لە یانەی شاهانە وەرگرێت.

لاودۆڕب کە پێشتر لە سالی 2002 دەستی بە کاری ڕاهێنان کردوە، لەگەڵ یانەکانی برۆدنبی دانیمارکی و سپارتاک مۆسکۆی ڕوسی و ریال مایۆرکای ئیسپانی و سوانزی سیتی ئینگلیزی و چەند یانەیەکی قەتەری پێشتر کاری کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر