شاڵکێ گرێبەستی ناڵدۆی درێژکردەوە

یاریگا-یانەی شاڵکێ پاداشتی ناڵدۆی بەرگریکاری دایەوە بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکو ٢٠٢٠.

یاریزانە بە ئەزموونە ٣٦ ساڵەکە دوو وەرزە لە شاڵکێ یاری دەکات بەڵام لەلای هاندەرانی ئەو یانەیە خۆشەویسترینە بەهۆی ئاستە بەرزە بەردەوامەکەی. سەرەڕای هەڵکشانی تەمەن بەڵام بۆ دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێکرایەوە.

دۆمێنیکۆ تۆدیسکۆی راهێنەری ئەو یانەیە وتی”ناڵدۆ کەسایەتیەکی گەورەیە لە ناوە و دەرەوەی یاریگا، ئەو رێکخەری ژووری خۆگۆڕینە لە نێو یاریزانەکانیشدا’.

لە دەستپێکردنەوەی خولەکانی ئەورووپادا، یانەکەی تیدیسکۆ روبەڕووی ڤێردەربرێمن دەبێتەوە لە رۆژی شەممەی داهاتوودا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا