پۆچەتینۆ شانازی بە لێسەندنەکەی دایەر دەکات بەرامبەر رامۆس !

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچەتینۆ شانازی بە ئێریک دایەری یاریزانی یانەکەی دەکات بەهۆی ئەو تۆپەی لە سێرجیۆ رامۆسی سەند.

میدیاکانی ئینگلتەرا بەوپەڕی بایەخەوە باسیان لە دیمەنێکی یارییەکەی ئینگلتەرا و ئیسپانیا کرد، کە تێیدا دایەر لە دوورەوە دێت و بە خۆخشاندنێک تۆپ لە سێرجیۆ رامۆس دەسەنێت و بەرگریکارە ئیسپانیەکە دەدات بە زەوی دا.

لەدرێژەی کاردانەوەکاندا  کاتێک پرسیاری ئەو دیمەنە لە پۆچەتینۆ کرا لەلایەن سکای سپۆرتەوە وتی “بەڵێ بەدڵنیاییەوە، شانازی پێوە دەکەم”. دواتر باسی یارییەکەی کرد و وتی”یاریزانەکانی تۆتنهام (کەین ، وینکس ، تریپیەر، دایەر) زۆر باش یاریان کرد و ئەستەمە بڵێم کامیان بەڵام باشترینەکانی ئینگلتەرا بوون”.

ئینگلتەرا ٣-٢ شکستی بە ئیسپانیا هێنا لەو یارییەی ماتادۆر بۆ یەکەمجار دوای ١٥ ساڵ لە خاکی خۆیدا تووشی شکست هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا