میلان پاکیتای گواستەوە

 

راهێنەری یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی، برۆنۆ سپێندیل، گواستنەوەی لۆکاس پاکیتای بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی راگەیاند

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو یاریزانە بە بڕی ٣٥ ملیۆن یۆرۆ یانە بەڕازیلییەکەی بۆ میلان جێهێشتووە

راهێنەری فلامینگۆ لەبارەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە سەرەکییەی رایگەیاند

“بڕیارەکە لە پێناو بەرژەوەندی یانەکە دراوە سەرەڕای ئەوەی ئێمە دەمانویست پاکیتا بۆ ماوەیەکی درێژتر بهێڵینەوە”

“میلان یانەیەکی گەورەیە زۆربەی یاریزانە بەڕازیلییەکان خەون بەوە دەبینن لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکەن، ئەوە لای ئێمە بەدەست نایەت”

“١٠ یانە پێشتر هەواڵی گواسینەوەی پاکایان دابوو بەڵام ئۆفەری میلانمان لە هەموویان پێ باشتر بوو”

پاکیتا لە ٣٢ یاریدا ٩ گۆڵی بۆ فلامینگۆ تۆمار کردووە و تەمەنی تەنها ٢١ ساڵە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا