ئەبیداڵ: لیۆ پێویستی بە قسە نییە

ئیریک ئەبیداڵی یاریزانی پێشووی فەرەنسی دەڵێت، کاتێک مێسی توڕە دەبێت هەموو هەستی پێدەکەن بێ ئەوەی ئەو کاپتنە خۆی هیچ بڵێت

پێشتر دیەگۆ ماڕادۆنا رەخنەی ئەوەی لە لیۆنێل مێسی گرتبوو کە ئەو زۆر بێدەنگە و بەمەش کاریگەری وەکو کاپتن وەک پێویست نییە

لەلێدوانێکی بۆ وێبسایتی فەرمی یانەی بەرشەلۆنە, ئەبیداڵ ئەو لێدوانەی ماڕادۆنای رەتکردەوە و رایگەیاند

“ئەو نموونەی کاپتنە، نەک تەنها لەبەر ژیرییەکەی بەڵکو لەبەر کەسایەتی”

“ئەو زۆر قسە ناکات، بەڵام هەمووشتێک لە یاریگا نیشان دەدات، ئەو یاریزانی سەرەکییە تەنانەت لە ژووری خۆگۆڕینیش”

“ئێمە هەموو جارێک دەڵێین، لیۆ پێویست ناکات قسەبکات، هەمووان دەزانن کاتێک توڕەیە یاخود دڵخۆشە”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا