گەورەترین گرێبەستی یاریزان لە مێژووی وەرزشدا واژووکرا !


یاریگا-ئەمڕۆ بۆکسێنەری مەکسیکی کانێلۆ ئەلڤارێز واژۆی لەسەر گرێبەستێک کرد کە دەیکاتە گرانترین وەرزشکار لە مێژوودا.

کانێلۆ چەند جارێک بووەتە پاڵەوانی جیهان لە دوو کێشی جیاوازدا، هەروەها تەواوی پشتێنە جۆراوجۆرەکانی بۆکێنسی بردووەتەوە. ناوبراو لەگەڵ “دازن” کە خزمەتگوزارییەکی کۆمپانیای پێرفۆرمە بۆ پەخشی راستەوخۆ گرێبەستەکەی واژۆکردووە و بڕی ٣٦٥ ملیۆن دۆلار وەردەگرێت بەرامبەر بە گواستنەوەی ١٠ یاری ئەلڤارێز لەرێگەی خزمەتگوزاری دازن!

یەکەم یاریش لە نێوان ئەلڤارێز و بریت رۆکی دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی ١٢ی ئەمساڵدا.پاشانیش لە هەر ساڵێکدا دوو یاری ئەنجام دەدات و لە ماوەی پێنج ساڵدا ١٠ یارییەکەی تەواو دەکات.

جێی باسە پێرفۆرم گروپی خاوەنی دازن هەمان ئەو کۆمپانیایە ساڵانێکە یاریگانێت کاری لەگەڵدا دەکات و لەرێگەوەی ئەوانە خزمەتگوزاری یاریگاستاتس بۆ خوێنەرانمان دابینکردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا