“ئەڵمانیا پێویستی بە ئۆزیلە”

یاریگا-ئارسن ڤینگەر راهێنەری پێشووی ئارسناڵ، کێشەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە وازهێنانی مەسوت ئۆزیل کۆدەکاتەوە.

ڤینگەر کە ئۆزیلی لە ریاڵ مەدریدەوە گواستەوە بۆ ئارسناڵ بۆ رۆژنامەی بیڵد وتی”ئۆزیل یاریزانێکی نایابە و لە خراپترینەکانی ئەڵمانیا نەبوو لە جامی جیهانیدا. بەبڕوای من ئەڵمانیا پێویستی بە ئۆزیلە. هیوادارم لۆف رازیبکات بگەڕێتەوە  هەرچەندە ئەو باسە بووەتە بابەتێکی سیاسی و هەستیار”.

ئەڵمانیا بە خراپترین ساتەوەختی مێژووی خۆیدا تێدەپەڕێت و پاش شکستەکەی بەرامبەر فەڕەنسا، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا تووشی شەشەم شکست هات تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا