ریاڵ مەدرید بەفەرمی ئیسپانیای ئاگادارکردووەتەوە لە ئەمریکا یاری ئەنجام نادەن

یاریگا-یانەی ریاڵ مەدرید بە نوسراوێکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیای ئاگادارکردووەتەوە ئەوان هیچ یارییەکی خولی ئیسپانی لە دەرەوە وڵاتەکەیان ئەنجام نادەن.

نوسراوەکە لە نوسینگەی خۆزێ ئەنخل سانچێزی بەڕێوبەری گشتی پێوەیە و سەبارەت بە هۆکارەکەی  تەنها نوسراوە “کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خولەکە دەبێت”

بەگوێرەی رێککەوتنێکی تۆپی پێی ئیسپانی و ئەمریکا، وابڕیارە ساڵانە چەند یارییەکی لالیگا لە ئەمریکا ئەنجام بدرێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە مانگی یەکی ساڵی نوێدا یارییەکی بارسێلۆنا دەگوێزرێتەوە بۆ ئەمریکا. بەڵام ریاڵ مەدرید بە توندی دژی ئەو رێککەوتنە وەستاوەتەوە و ئامادەنیە هیچ یارییەک لە دەرەوەی خاکی وڵاتەکەی ئەنجام بدات.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا