بۆ دووهەمجار فابریگاس ناوی چووە پەرتوکی گینس

یاریگا-سیسک فابریگاس ناوەڕاستکاری بە ئەزموونی ئیسپانی بەفەرمی ناوی خرایە پەرتوکی گینیس بۆ پێوانەیی مێژووییەکان.

سیسک لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ بوو بە خێراترین یاریزان کە بگات بە ١٠٠ ئاسیست (گۆڵ دروستکردن)لە پریمەرلیگدا، پێش ئەو رایان گیگز دووهەم خێراترین بوو بە ٣٦٧ یاری بەڵام سیسک بە ٢٩٣ یاری گەیشت بەو ژمارەیە بە ٧٤ یاری کەمتر لە  ئەفسانە وێڵزییەکە.

لەگەڵ ئەوەی ناوبراو بەر لە دوو ساڵ ئەو ریکۆردەی شکاندبوو بەڵام ئەمڕۆ بەفەرمی بۆنەی ناونوسینی لە پەرتووکە بەناوبانگەکە ئەنجامدرا. پێش ئەوەش خاوەن ژمارەیەکی پێوانەیی دیکە بوو لە گینس ئەویان بۆ زۆرترین پاس لە ئەسماندا وەریگرتبوو کاتێک لەگەڵ جەیمی ریدناپ لە ٣٠ چرکەدا ١٥ جار لە ئاسماندا پاسیان بە یەکتر دا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا