کۆمان :خەریکە دیپای دەبێتە یاریزانێکی گەورە

یاریگا-رۆناڵد کۆمان راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا ستایشی مەمفیس دیپای  ئەستێرەی تیمەکەی دەکات پاش ئەنجامدانی یاری دۆستانە و خولی نەتەوەکانی ئەورووپا.

کۆمان دوای یارییەکەی هۆڵەندا و بەلجیکا وتی “ئەو بەتوانایە و خەریکە دەبێتە یاریزانێکی  گەورە. ئێمەش پێویستمان بەوەیە بە تایبەت لە هێڵی هێرشبردن. ئێستا تواناکانی لە لیۆن و هۆڵەنداش وەک یەک نیشان دەدات. یاریکردنی چێژبەخشە بۆ ئێمە و هاندەرانیش”.

دیپای لە یارییە مێژووییەکەی بەرامبەر ئەڵمانیا گۆڵێکی تۆمارکرد و لە بەرامبەر هۆڵەنداش دروستکەری تاکە گۆڵی وڵاتەکەی بوو بەرامبەر بەلجیکا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا