لیڤەرپول بە پێکانی دوو ئەستێرەی دیکەی یانەکە شۆک دەبێت

یاریگا

نەهامەتییەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی درێژەی هەیە، دوای پێکانەکەی محەمەد سەلاح
و ڤان دیک لە رۆژەکانی فیفا ئەم جارە یانە سوورپۆشەکە لەو یارییەکانی دوێنێ بە هەواڵی پێکانی دوو ئەستێرەی گرنگی دیکە شۆک کرا.

لەم بارەیەوە (سکای نیوز) لە هەواڵێکدا ئاماژەی کردوە کە لە یارییەکانی دوێنێ یاریزان (سادیۆ مانی) هیرشبەری سەنیگال و لیڤەرپولی ئینگلیزی لە یاری بەرانبەر سوودان تووشی پێکان هاتوە و پەنجەیەکی شکاوە، لە هەمان ڕۆژیشدا یاریزان (نابی کێیتا) ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی یانەکە لە یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی پێکان هاتوە، بەمەش ژمارەی ئەو یاریزانانەی پێکانیان هەیە لە یانەی لیڤەرپول گەر جیمس میلنەریش
هەژمار بکرێت ئەوا بۆ 5 یاریزان بەرزدەبێتەوە، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە لە یانەی لیڤەرپول کە هەفتەی داهاتوو یاری گرنگ لە پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ چاوەڕێی دەکات.

ئاشکرایە کە یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی شان بەشانی هەردوو یانەی چێلسی و مان سیتی بە کۆی 20 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی یانەکانی پرێمەرلیگیان گرتوە، لەم وەرزەش پێشبینی دەکرێت ڕکابەری لەسەر نازناوەکە تا گەڕەکانی کۆتایی یەکلایی نەکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر