تیتێ: بەڕازیل لە ئەرژەنتین باشتر بوو

یاریگا-تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دەڵێت ئەوان لە ئەرژەنتین باشتربوون پاش یەکلاییبوونەوەی یاری نێوانیان بە  تاکەگۆڵێکی کۆتا خولەک لەلایەن میرانداوە.

بەڕازیل یاری سوپەرکلاسیکۆی بردەوە،بە گشتی بۆچوونەکان ئەرێنی نەبوون لەسەر بەڕازیل لەو یارییەدا. تیتێ وتی “ئەرژەنتین هەوڵی دروستکردنی گۆڵی دا و دەیانویست بیبەنەوە بەڵام بەڕازیل باشتر یاری کرد و پاداشتەکەشی گۆڵەکە بوو. دەکرا ئەو گۆڵە لە هەر کاتێکی دیکەی یارییەکەدا بووایە بەڵام کەوتە کۆتا خولەک، لێدانی کۆڕنەکەش ئەنجامی فشاری بەردەوام بوو”.

ئەرژەنتین لەو یارییەدا بە پێکهاتەی دووەمی روبەرووی بەڕازیل بووەوە لە بەرامبەردا ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانانی سەرەکی بەڕازیل بەشداربوون. سامبا بەو بردنەوەیە جامی دۆستانەی سعودیەی بەرزکردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا