توران سزایەکی گەورە درا

ئاردا توران یاریزانی یانەی  بەرشەلۆنەی ئیسپانی کە ئێستا بەشێوەی خواستن لە یانەی باشاک شەهیرە، بەهۆی شەڕکردنی لەگەڵ گۆرانبێژێکی پۆپ، بێرکای شاهین، لە یەکێک لە یانە شەوانەکانی تورکیا بە بڕی ٣٧٠ هەزار یۆرۆ سزادرا

یانە تورکییەکە ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردۆتەوە یەکەمجاریشە یاریزانێکی بەو بڕە پارەیە سزابدرێت

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لە ئێستادا داواکاری گشتی، داوای زیندانیکردن توران دەکات بۆ ماوەی ١٢ ساڵ و نیو

ئەو یاریزانە لە ساڵی ٢٠١٩ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە تورکییەکە تەواو دەبێت و ناچارە بگەڕێتەوە بارسا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا