روونکردنەوە لەسەر گەڕانەوەی ڤان دایک دەدرێت

راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، رۆنالد کۆیمان، ئاشکرایکرد کە ڤیرجیل ڤان دایک ئامادەیە لەگەڵ یانەکەی، لیڤەرپوول، بەشداری یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر بە یانەی هودەرسفیلد لە خولی ئینگلیزیدا بکات.

رۆژی سێشەممە ڤان دایک لە یارییە دۆستانەکەی نێوان هۆڵەندا و بەلجیکا بەشداری نەکرد ئەمەش بەهۆی پێکانەی لە مانگی رابردوو بەرامبەر بە یانەی ساوزئامپتۆن دووچاری هات.

بەڵام لە یاری رۆژی شەممە رابردوو بەرامبەر بە یانەی ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکان توانی بەشدار بێت. 

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کۆیمان ئەوەی پشتڕاتکردەوە، هەفتەی داهاتوو ڤان دایک لەگەڵ لیڤەرپوول بەشدار دەبێت و کێشەی پێکانی نابێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا