ساوزگەیت: ئازایەتییەکی قەشەنگ لە ئینگلتەرادا هەیە

یاریگا-گاری ساوزگەیت راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆشحاڵ و پڕ ئومێدە بۆ داهاتووی ئینگلتەرا پاش شکستهێنان بە ئیسپانیا لە خاکی خۆیاندا.

شەوی رابردوو لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا  ئینگلتەرا ٣-٢ لە ئیسپانیای بردەوە و ساوزگەیت وتی “جامی جیهانی ئەزموونێکی شیرین بوو بۆ ئێمە بەڵام دەبێت نیشانی بدەین بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین. بە بەرامبەربوون لەگەڵ کرواتیا و بردنەوە لە ئیسپانیا  نیشانمان داوە کە ئێمە پەرەمان سەندووە . خاوەنی چەندین یاریزانی لاوین و بەو شێوازەی کە یاریمان کرد نیشانماندا  داهاتوومان روونە. ئاست و ئازایەتیمان لەو یارییەدا قەشەنگ بوو”.

ئیسپانیا لەو یارییەدا بۆ یەکەمجار لە دوای ١٥ ساڵ لە یارییەکی فەرمیدا لە خاکی خۆی تووشی شکست هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا