یانەی زێرەڤانی یاریزانێکی بەڕازیلی تاقی دەکاتەوە

یاریگا

دهۆک- ڕۆژهات لوقمان
بەمەبەستی تۆکمە کردنی ڕیزەکانی بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی پێ، ییانەی زێرەڤانی یاریزانێکی بەڕازیلی تاقی دەکاتەوە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

لەم بارەیەوە یانەی زێرەڤانی ڕایگەیاند کە (جۆن چۆلاب) ی یاریزانی بەڕازیلی گەیشتوەتە دهۆک و پەیوەندی بە یانەی زێرەڤانی کردوە بۆ ئەوەی تاقی بکرێتەوە و دوای بینینی ئاستی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ واژۆ بکرێت، بە گوێرەی یانەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتوودت ڕاهێنەری یانەکە بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوەی یاریزانەکە دەدات، گەر باش بێت ئەوا گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت بە پێچەوانەش بۆ بەڕازیل دەگەڕێتەوە.

ئاشکرایە کە یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی پارساڵی خولی نایابی کوردستانە بۆ ئەم وەرزەش یانەکە هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕیزەکانی بەهێز بکات، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە دەستکەوتەکەی بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر