ئارسین فینگەر پێشبینی خۆی بۆ براوەی بالۆن دۆر ئاشکرا دەکات

یاریگا

ئارسسین فینگەر، ڕاهێنەری پێشووی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی پێشبینییەکانی خۆی بۆ براوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە فینگەر بە رۆژنامەی (لیکیب)ی فەرنسی گوت” ناتوانم بڵێم کاک یاریزان بالۆن دۆر دەبات، بەڵام پێم وایە ئەوەی کە براوەی خەڵاتەکەیە دەبێت یاریزانیکی فەرنسی بێت، بە تایبەتی دوای بردنەوەی فەرنسا بۆ مۆندیالی ڕوسیا دەبێت کاری ڕاست ئەوە بێت کە یەکێک لە یاریزانە فەرنسییەکان بالۆن دۆر بباتەوە، لێرەدا نازانم خولی بردنەوەی وڵاتەکەت چەند ڕۆڵی هەیە، بەلام دڵنیام کە چامپیۆنزلیگ پێوەرێکی زۆر کاریگەر دەبێت”.

ئاشکرایە کە گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی سەپەرشتی خەڵاتی بالۆن دۆر دەکات، بۆ ئەمەش گۆڤارەکە 30 ناوی دیاری کردوە کە تێیدا شەش یاریزانی فەرنسی لەخۆوە گرتووە ئەوانیش بریتین لە ئەنتوان گریزمان ، کلیاین مباپی، ڤاران، بن زیمە ، نگۆلۆ کانتی ، هۆگۆ لۆریس”.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر