بارسێلۆنا بۆ تۆکمەکردنی هێڵی بەرگری بژاردن لەنێوان 3 بەرگریکار دەکات

یاریگا

دوای پێکانی هەر یەکە لە سامویل ئۆمتیتی و تۆماس ڤێرمایلین، یانەی بارسێلۆنا بڕیاری داوە لەوادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێکی ئاست بەرز بکات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دپیۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە بارسا بۆ ئەوەی کێشەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات، بە تایبەتی بەهۆی پێکانی بەردەوامی یاریزانانی هێڵی بەرگری، بڕیاری داوە بژاردن لە نێوان 3 ئەستێرە بکات، بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یەکیان واژۆ بکات، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئیڤانۆڤیچ بەرگریکاری سڕبی یانەی زینیتی ڕوسی یەکەمین بژاردەی بارسێلۆنایە دوای ئەویش دجینی داکۆنام بەرگریکای تۆگۆڵی یانەی خیتاڤی بژاردەی دووەمە و سێیەم بژاردەی یانە کەتەلۆنییەکەش ئۆنای نۆنێزی بەرگریکاری بلباوە کە تەمەنی 21 ساڵە و داهاتوێکی گەشیشی هەیە و یەکێکە لە بەهێزترین بژاردەکان بۆ ئەوەی لەو زستانە پەیوەندی بە بارسا بکات.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا بۆ ماوەی داهاتوو بەهۆی پێکانی ئۆمتیتی و ڤێرمایلین ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبێتەوە و ناچار دەبێت تەنها پشت بە پیکێ و لینگینت بەرگریکاری هۆڵەندی ببەستێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر