هاری کین لەسەر پەیوەندی کردنی بەڕیال مەدرید دوایین قسەی خۆی کرد

یاریگا

دوای درەوشانەوەی لە یارییەکیە دوێنێ شەوی نێوان ئینگلتەڕا و ئیسپانیا کە بە ئەنجامی 3-2 بۆ ئینگلیزەکان کۆتایی هات، هاری کین ئەستێرەیەی یارییەکە سەبارەت بە پەیوەندی کردنی بەریاڵ مەدرید دوایین قسەی خۆی کرد.

لەم بارەیەوە بە گوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی ئاماژەی کردوە کە پەیامنێرەکەی لە هاری کینی پرسیوە، کە ئایا پەیوەندی بەڕیال مەدرید دەکەی ئەویش بە شێوەیەکی ناڕوون گوتوویەتی ” ببوورن .. ئەمڕۆ ناکرێت”، هەروەها یاریزانەکە ڕەتی کردەوە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە داهاتووی خۆی ئەگەری مانەوەی لەگەڵ یانەی تۆتنهام بۆ میدیاکان ئاشکرا بکات.

ئاشکرایە کە هاری کین، هێرشبەری سەرەکی هەڵبژاردەی ئینگلاند یەکێکە لە ئامانجەکانی ڕیال مەدرید بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردنی یانەکەی پێ تۆکمە بکەن، بەڵام تا ئەو ساتەش یانەی تۆتنهام بیر لە دەستبەردار بوون لە هێرشبەرەکەی ناکات و گفتوگۆش لەم بارەیەوە قبوول ناکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر