مۆدڕیچ گلەیی لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات

یاریگا

لە تازەترین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیدا، لۆکا مۆدڕیچ زانیاری تازەی لەسەر ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ باسکرد و هەروەها گلەیی ئاشکرای لە ئەستێرە پورتوگالییەکە کرد.

مۆدڕیچ لەم بارەیەوە بە لە چاوپێکەوتنێکی گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی گوتی” ڕۆنالدۆ شەرمەزاری کردم، بەڕاستی من هیچ لەو باوەڕەدا نەبووم نە ڕۆنالدۆ و نە زێدان ڕیزەکانی ڕیال مەدرید جێ بهێڵن، کاتێک دەنگۆی ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ لە ئارادا بوو، لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان من چەندین جار گرەوم لەسەر ئەوە کردوە کە ڕۆنالدۆ لە کۆتاییدا ناڕوات و ریال بەجێ ناهێڵێت، لەسەر قسەکەشم زۆر سووربووم و متمانەم هەبوو کە ئەو ناڕوات، بەڵام وا نەبوو، مرۆڤیش ئازادە لە بژاردەکان و بڕیارەکانی “.

لە درێژەی قسەکانیدا مۆدڕیچ ئاماژەی کرد کە لە تەمەنیدا خوازیاربووە لەگەڵ 3 ئەفسانە یاری بکات، یەکەمیان (بۆبان)ی ئەفسانەی تۆپی پێی کڕواتیایە، دووەم (زێدان)ی ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید بوو، کە تەنها لە مەشقەکان هەندێک جار یاری لەگەڵ دەکردین و بە جموجۆڵەکانی سەرسامی دەکردین، سێیەم یاریزانیش کە زۆر پێی سەرسامم ڕۆنالدۆی دیاردەیە”.

لۆکال مۆدڕیچ کە تەمەنی 33 ساڵە بەم دواییە توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی تایبەت بە فیفا و باشترینی ئەوروپا وەربگرێت و لە هەمان کاتیشدا پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ ئەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ دەستەبەربکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر