پێرێز یەک مەرج بۆ دەستبەرداربوون لە مۆدڕیچ دادەنێت

یاریگا

فلۆرۆنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕایگەیاندوە کە تەنها بە یەک مەرج ڕێگە بەڕۆیشتنی لۆکا مۆدڕیچ بۆ خولی ئیتالی دەدات.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی بلاویکردوەتەوە کە پێرێز ئەگەری زۆری هەیە بەم زووانە گڵۆپی سەوز بۆ ڕۆیشتنی لۆکا مۆدڕیچی ناوەڕاستکاری کڕواتی ڕیال مەدرید هەڵبکات، بەڵام لێرەدا پێرێز ئەو کارە بەمەرجی بەدەستهێنانی یەکێک لە نێوان نێیمار جۆنیۆر یان کیلیان مباپی جێ بەجێدەکرێت، لەبەر ئەوەی سەرۆکی ڕیال مەدرید زۆر سوورە لەسەر ئەوەی کە بۆ قەرەبووکردنەوەی شوێنی کریستیانۆ رۆنالدۆ گرێبەستێکی گەورە ئەنجام بدات.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە بەرپرسانی یانەی ئینتەرمیلان تا ئێستاش وازیان لە بیرۆکەی کڕینی مۆدڕیچ نەهێناوە و جارێکی دیکەش هەوڵ دەدەنەوە دوای ئەوەی ئەو هاوینە هەوڵێکی باشیان دا بەڵام شکستیان خوارد، لە بەرانبەردا پێڕێز بۆ بەدی هێنانی خەونی کڕینی نێیمار یان مباپی ڕووبەڕووی تەگەرە و ئاستەنگی گەورە دەبێتەوە، لەبەر ئەوەی پاریس سەرگەرمە و هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی بە هاوکاری ئەو دوو ئەستێرەیە چامپیۆنزلیگ دەستبەربکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر