ئەفسانەی ئەڵمانیا داوای دوورخستنەوەی مانوێل نۆیەر دەکات

یاریگا

بەهۆی ئەو ئاستە نا جێگیرەی (مانوێل نۆیەر)ی گۆڵپارێزی مانشافت و بایەڕن میونشنی ئەڵمانی پێشکەشی دەکات، ئەفسانەیەکی تۆپی پێی ئەڵمانیا داوای لە ڕاهێنەری مانشفات کرد نۆیەر لە تیپەکە دووربخاتەوە.

لەم بارەیەوە، لۆتار ماتیۆس، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایەڕن میونشین لە وتارێکدا بۆ تۆڕی (سکای سپۆرتس)ی دەڵێت ” لەوە دەچێت نۆیەر زۆر دوور بێت لە ئاستی ڕاستەقینەی خۆی، لەو ساتەی لە پێکانە مەترسیدارەکەی گەڕاوەتەوە، تا ئێستا نەیتوانیوە ئاستی پێشانی بگەڕێنێتەوە، پێویستە لەسەر یوکاکیم لۆف ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە یاری بە تێر شتێگن بکات لە پێکهاتەی سەرەکی و نۆیەر لە پێکهاتەی سەرەکی دوور بخاتەوە، هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا ماتیۆس ڕەخنەی توندی لە کڕۆس و بواتینگ و مات هۆمێلز گرت و گوتی ئەوان ماوەیەکە ئاستی پێویست پێشکەش ناکەن”.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی مانشفات، لە دوایین یاری دۆستانەیدا بە ئەنجامی 3-0 بە هەڵبژاردەی هۆڵەندا دۆرا، ئەم شکستەش دەنگی ناڕەزایی لەسەر پێکهاتەی یواکیم لۆف زیاتر کرد، . هەروەها بەشێکی هاندەرانی مانشافتیش داوای گۆڕینی ڕاهێنەر دەکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر