لۆڤرین دەزانێت هۆکاری دابەزینی ئاستی مۆدریچ و سەڵاح و کەین چیە

یاریگا-دییان لۆڤرین بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوول پێی وایە دەزانێت هۆکاری ئەوە چیە بەشێک لە ئەستێرەکانی جامی جیهانی لەمساڵی خولەکانی ئەورووپادا ئاستییان  دابەزیووە. لە نێویاندا لوکا مۆدریچی هاونیشتیمانی و محەمەد سەڵاحی هاویانە و هاری کەین.

لۆڤرین  بۆ تەلەگراف لەوبارەیەوە وتی “پێم وایە هەموویان دەگەڕێنەوە ئاستی راستەقینەی خۆیان و دابەزینی ئاستییان شتێکی زۆر ئاساییە. بە بڕوای من پەیوەندی بە ماندوبوونیان هەیە لە جامی جیهانی.

سەبارەت بە دابەزینی ئاستی هاری کەین وتی “ناکرێت لەبەر یارییەک ئەو قسەیە بکەین ، هەرچەندە رەنگە ئەوە وابێت چونکە لە کرواتیا زۆرێک لە یاریزانەکانمان لەرووی دەروونییەوە ماندوون و لە ئینگلتەراش هەر بەو جۆرەیە. تەنانەت لوکا مۆدریچیش”.

ئینگلتەرا و کرواتیا تا کۆتا رۆژی پاڵەوانێتییەکە لە رووسیا مانەوە بەڵام ئینگلتەرا لە یاریکردن بۆ پلەی سێهەم و کرواتیا بۆ پلەی یەکەم.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا