بێرناردۆ سیلڤا: ئێمباپێ شایستەی باڵۆن دۆر نیە

یاریگا-

بێرناردۆ سیلڤا هاوتیمی پێشووی کایلیان ئێمباپێ رەتیدەکاتەوە  ئەستێرە فەڕەنسییەکە شایستەی باڵۆن دۆر بێت.

سیلڤای پۆرتوگالی و یاریزانی مانچستەر ستی قسەی خۆی هەیە لەسەر براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و وتی “ئێمباپێ دەتوانێت لە ساڵانی داهاتوو خەڵاتەکە بباتەوە بەڵام ئەمساڵ شایستە نیە و دەبێت یەکێک لە رۆناڵدۆ یان مۆدریچ بیبەنەوە”.

لاوە ١٩ ساڵەکە بەردەوامە لە سەرسوڕمانکردنی جیهانی و تادێت زیاتر بەرەو ئەوە هەنگاودەنێت ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی مێژوو. ناوبراو یەکێکە لە ٣٠ کاندیدەکان بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر و بەهۆی ئەوەی رۆژنامەی لێ ئیکویپی فەڕەنسی خاوەنی خەڵاتەکەیە ئەگەری بردنەوەی ئێمباپێ هەیە بە تایبەت پاش ئاستە بەرزەکەی جامی جیهانی و بردنەوەی ناسناوەکە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا