بارترا: ئێنریکی هێمنی هێناوە بۆ ئیسپانیا

یاریگا-مارک بارترا ستایشی لویس ئێنریکی راهێنەری ئیسپانیا دەکات پاش ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییەی لافیوریا رۆخا.

بارترا لە بارسێلۆنا فرۆشرا کاتێک ئینریکی راهێنەری ئەو یانەیەبوو بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە ستایشی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نەکات و وتی “ئەو راهێنەرێکە کە کۆنترۆڵی بەسەر تەواوی لایەنە تەکتیکییەکان هەیە و خاوەنی چەندین ناسناوە.هەڵبژاردەکە ئێستا بە ئارامی دەڕوات و لەسەر ئاوازێکین هەموومان، وە هەست بە برسێتی و خواستی راهێنەر دەکەین بۆ بردنەوە”.

ماتادۆرەکان لە دوای جامی جیهانییەوە سەرجەم یارییەکانیان بردووەتەوە کە بەرامبەر ئینگلتەرا و کرواتیا و وێڵز بوون. لە نێویاندا بردنەوە مێژووییەکەی کرواتیا بە ئەنجامی ٦-٠.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا