گواردیۆلا: گواستنەوەی مۆدریچ بۆ ئینتەر تەنها خەیاڵە

یاریگا-

پیپ گواردیۆلا راهێنەری مانچستەرستی وەڵامی پرسیارێک دەداتەوە سەبارەت بە گواستنەوەی مۆدریچ بۆ ئینتەر و بە خەیاڵ ناوی دەبات.

لە هاوینی رابردوو ئەگەری گواستنەوەی مۆدریچی باشترین یاریزانی جیهان هەبوو بۆ ئینتەرمیلان بەڵام لە کۆتاییدا  ئەستێرە ٣٣ ساڵەکە لە ئیسپانیا مایەوە.

گواردیۆلا سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە گواستنەوەی زستانەدا وتی “ئەوە خەیاڵە کە باسی گواستنەوەی یاریزانێک دەکرێت لە ساڵی داهاتوودا”.

لوکا یەکێکە لە کاندیدەکان بۆخەڵاتی باڵۆن دۆر و بووە براوەی باشترین یاریزانی فیفای ساڵی ٢٠١٨ش.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا