ئەستێرەیەکی دیکەی یانەی لیڤەرپول تووشی پێکان هات

یاریگا

دوای ئەوەی محەمەد سەلاح لە یاری میسر بەرانبەر هەڵبژاردەی سوازیلاند تووشی پێکات هات، میدیاکان ئاشکرایان کرد کە ئەستێرەیەکی دیکەی یانەکە لە یارییە نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی پێکان بووەتەوە.

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ (ڤێرگەل ڤان دیک)ی بەرگریکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا وی انەی لیڤەرپول دوای یارییەکەی ئەڵمانیا جارێکی دیکە هەستی بەژانی پەراسوێکی شکاوی کردوەتەوە کە پێشتر لە یارییەکی پرێمەرلیگ دووچاری ببوو، بۆیە بەگوێرەی ڕاگەیاندراوێکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی هۆڵەندا ڤان دیک تەنها بۆ یاری بەرانبەر ئەڵمانیا بانگهێشت کرابوو، بۆیە ئەو دەگەڕێتەوە بۆ لیڤەرپول بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت و تا بتوانێت لە یاری بەرانبەر هەدەرسفێڵد ئامادەبێت.

ئاشکرایە کە ڤان دێک لە یاری بەرانبەر ئەڵمانیا بەشداری کرد و توانی گۆڵێکیش بە لێدانی سەر تۆمار بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام بۆ بەرژەوەندی هۆڵەندا بەکۆتا هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر