ناپۆلی بەدانانی نرخێکی خەیاڵی بۆ بەرگریکارەکەی ڕیال و بارسا شۆک دەکات

یاریگا

یانەی ناپۆلی ئیتالی، نرخێکی زۆر بەرزی بۆفرۆشتنی کالیدۆ کۆلیبالی بەرگریکاری یانەکەی داناوە، بەمەش هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنای ئیسپانی تووشی شۆک کرد.

ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە ناپۆلی بری 100 ملیۆن یۆرۆی داناوە وەک کەمترین نرخ بۆ فرۆشتنی (کۆلیبالی) بەرگریکاری یانەکە و هەڵبژاردەی سەنیگال، بەمەش ئەرکی هەردوو یانەی ریال و بارسا کە چاودێری نزیکی یاریزانەکە دەکەن، زۆر قورس دەکات، بەگوێرەی هەواڵەکە کۆلیبالی دوای ئەوەی گرێبەستێکی تازەی لەگەڵ یانەی ناپۆلی واژۆ کرد، یانە ئیتالییەکە دەتوانێت لە ڕووی داراییەوە سوودێکی زیاتر لە فرۆشتنی یاریزانەکە ببینێت.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی (لا ڕیبۆبلیکا)ی ئیتالی لە هەواڵێکی دیکەدا ئاماژەی کردوە کە لە وادەی هاوینەی گواستنەوەی یاریزانان یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بری 90 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش بە یانە ئیتالییەکە کردبوو بەڵام دەستەوارەکە لە لایەن یانەی ناپۆلی ڕەتکرایەوە.

کالیدۆ کۆلیبالی، بەیەکێک لە باشترین بەرگریکارانی جیهان لە دوو وەرزی ڕابردوو هەژماردەکرێن، هەر لەبەر ئەوەش ئەو یاریزانە کە بەهێزی جەستەیی و لێدانە سەرەکانی ناسراوە، بووەتە جێی سەرنجی گەورەترین یانەکانی ئەوروپا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر