پزیشکی هەڵبژاردەی میسر نهێنییەکی سەیر لەسەر پێکانی سەلاح ئاشکرا دەکات

یاریگا

دوای ئەوەی دەرکەوت کە محەمەد سەلاح لە کاتی یارییەکەی مسر بەرانبەر سوازیلاند تووشی پێکان هاتووە، پزیشکی هەڵبژاردەی میسر باسی پێکانەکەی ئەستێرەی لیڤەرپولی کرد و نهێنییەکی درکاند.

لەم بارەیەوە (محەمەد ئەبو عولا)ی پزیشکی هەڵبژاردەی میسر ئاشکرای کرد کە سەلاح لە سەرەتای یارییەکە بە من و کاستی ڕاهێنەرانی ڕاگەیاند کە ژانێک لە ماسوولکەی ڕانی هەیە، بەڵام ڕاهێنەر و یاریدەدەرانی گوێیان پێ نەدا و سەلاح بەو بارودۆخە یارییەکەی بەسەر برد تا لە خولەکەکانی کۆتایی بە تەواوی تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، بەگوێرەی پزیشکەکە جگە لە سەلاح هەر یەکە لە عەمرۆ تاریق و محەمەد ئەلننیش لەم یارییە توشی سووکە پێکان هاتوون، دەربارەی محەمەد سەلاحیش پزیشکی هەڵبژاردەکە گوتی لە یاری داهاتووی میسر بەشداری ناکات و بۆ ئینگلتەڕا دەگەڕێتەوە تا لە یانەکەی چارەسەری پێویست وەربگرێت و لە پێکانەکەی چاک ببێتەوە.

ئاشکرایە کە میسر لە یاری بەرانبەر سوازیلاند توانی بە ئەنجامی 4-1 یارییەکە بباتەوە، لەم یارییەشدا سەلاح توانی گۆڵێکی جوان بە لێدانێکی گۆشە تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر