ماڵدینی بە هیگواین سەرسامە

ئەسێترەی پێشووی یانەی ئی سی میلانی ئیتاڵی، پاولۆ ماڵدینی، ستایشی ئاستی هیگواین دەکات و بە پاڵەوانەی راستەقینە ناوی دەبات

هیگواین لە سەرەتای ئەم وەرزە لە یانەی یۆڤانتۆسەوە بەشێوە خواستن هاتە میلان و لە شەش یاری رابردوودا توانیویەتی پێنج گۆڵ تۆمار بکات

ماڵدینی کە ئێستا وەک بەڕێوبەر لە میلان کار دەکات لە فێستیڤالی دێلۆ سپۆرت لەبارەی هیگواین رایگەیاند

“ئەگەر بژاردەم هەبێت لە نێوان ئیکاردی و هیگواین یەکێکیان هەڵبژێرم ئەوا هیگواین هەڵدەبژێرم چونکە ئەو پاڵەوانێکی راستەقینەیە”

“ئەو ئاستی یانەکەی باشتر کردووە،نەک تەنها بەوەی پێشکەشی دەکات بەڵکو بەو گۆڵانەی دەیکات و بەو جۆرەش کە راهێنان دەکات”

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ  کە دوانیان هیگواین تۆماری کرد توانی بەسەر یانەی کیڤۆدا سەربکەوێت 

میلان بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ لە پلەی دەیەمی خولی ئیتاڵیە

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا