یارییەکی پاریس سان جێرمان بە یاری پێکردن بە ئەنجامەکەی تاوانبار دەکرێت


یاریگا

نووسینگەی تایبەتی فەرنسا بۆ تاوانە داراییەکان ڕایگەیاندوە کە لێکۆڵینەوەی ورد لە یارییەکی پاریس سان جێرمان لە چامپیۆنزلیگ دەکات دوای ئەوەی چەند زانیارییەکی لەسەر یاری پێ کردن بە ئەنجامی ئەو یارییە پێ گەیشتوە.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بڵاویکردوەتەوە کە دەستەڵاتدارانی فەرنسا بەر لە یاری پاریس سان جێرمان و ڕید ستار بەلگرادی سڕبی لەوە ئاگادار کراونەتەوە کە چەند بەرپرسێک و یاریزانێکی یانە سڕبییەکە بە نیازن بە بری 5 ملیۆن یۆرۆ لە نووسینیەکی گرەوەکان بردنەوەی پاریس سان جێرمان بە جیاوازی 5 گۆڵ و زیاتر لێبدەن، ئەو ئەنجامەش ڕاست دەرچوو لەبەر ئەوەی پاریس یارییەکەی 6-1 بردەوە، ئەمەش گومانی زۆری لای فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا و فەرنسییەکانیش دروست کردوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لیکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەکرێت.

ئاشکرایە کە پاریس سان جێرمان لە یاری ڕید ستار بەلگراد لە گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ توانی هەر لەگێمی یەکەمدا 4 گۆڵ تۆکار بکات و لە کۆتاییشدا یارییەکەی بە ئەنجامی شەش گۆل بەرانبەر بە تاکە گۆڵێک بردەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر