فەرمی | تیێری هێنری بووە راهێنەری مۆناکۆ

یاریگا-کەمێک لەمەوبەر یانەی مۆناکۆ بەفەرمی دەستنیشانکردنی تیێری هێنری وەکو راهێنەری نوێ راگەیاند.

هێنری پاڵێوراوی یەکەم بوو بۆ ئەو مەبەستە پاش دوورخستنەوەی لیۆناردۆ جاردیم، ئەمڕۆش ماڵپەڕی فەرمی مۆناکۆ هەواڵەکەی راگەیاند و گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرزە.

ئاسکە فەڕەنسییەکە کاروانی یاریکردنی لە مۆناکۆ دەستپێکردوو و لە نێوان ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٩ دا ١٠٥ یاری بۆ ئەنجامدابوو ، وە ٢٠ گۆلی تۆمارکردبوو. بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی وەک یاریزان و هەروەها کارکردن وەکو یاریدەدەری راهێنەری رۆبەرتۆ مارتینێز لە هەڵبژاردەی بەلجیکا، سەرەنجام توانی یەکەم ئەرکی وەکو راهێنەری سەرەکی بگرێتە ئەستۆ .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا