ڕاهێنەری میسر پێکانی سەلاحی ڕاگەیاند و هۆکارەکەشی ئاشکرا کرد

یاریگا

دوێنێ شەو هەڵبژاردەی میسر توانی بە ئەنجامی 4-1 لە هەڵبژاردەی سوازیلاند بباتەوە، بەڵام لەو یارییەدا محەمەد سەلاحی ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپول تووشی پێکان بوو.

لەم بارەیەوە، خافێر ئەگێری، ڕاهێنەری مەکسیکی هەڵبژاردەی میسری ڕایگەیاند کە سەلاح لە دوایین خولەکەکانی یاریدا بەهۆی پێکان یاریگای جێهیشت، کاتێک هەستی بە ئازارێک لە ماسوولکەکانی کرد، بڕیاریشە ئەمرۆ پشکنینی تایبەتی بۆ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بارودۆخی پێکانەکەی وادەی دوور کەوتنەوەی دیاری بکرێت.

لەدرێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەری میسر ئاشکرای کرد کە خراپی چیمەنی یاریگاکە هۆکاری پێکانی هەردوو ئەستێرە محەمەد سەلاح و عەمرۆ تاریقیە لەو یارییە، ئەگێری گوتی ” چیمەنی یاریگا زۆر خراپ بوو، یاریزانان ناتوانن بە شیوەیەکی ئاسایی یاری بکەن، هرە ئەوەش هۆکاری پێکانی سەلاح و تاریق بوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر