سوارێز باشترینی چوار وەرزی رابردووی لالیگایە

Luis Suarez

Luis Suarez

یاریگا
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆروگوایی بارسێلۆنا ئەمساڵ رەخنەی زۆری لێدەگرێت بە هۆی ئەوەی ژمارەی گۆڵەکانی کەمن، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرترین پاسی گۆڵی هەیە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، گۆڵکارەکەی بلاوگرانا ئەمساڵ نەیتوانیوە وەک ساڵانی رابردوو گۆڵ تۆمار بکات، بەڵام لە چوار وەرزی رابردوو یاریزان نیە لە لالیگا هێندەی سوارێز پاسی گۆڵی دابێت کە 44 پاسی گۆڵن، نزیکترین رکابەری لیۆنێل میسیە کە خاوەنی 41 پاسی گۆڵە.

لەلایەکی دیکەوە سوارێز ژمارەیەکی دیکەی پێوانەیی تۆمار کردووە، ئەویش لەگەڵ میسیە کە ژمارەی پاسەکانی لەگەڵ لیۆ وەک دووانە گەیاندۆتە 27 پاس، پێشتر دانی ئالڤێز خاوەنی ئەم ریکۆردە بووە کە 26 پاسی گۆڵی بۆ لیۆ هەبووە.

Luis Suarez

Luis Suarez

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر