هازارد بووە باشترین یاریزان

Edin Hazard

Edin Hazard

یاریگا
ئێدین هازارد، یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دیاریکرا.

ماڵپەری فەرمی پرێمەرلیگ بڵاویکردەوە کە یاریزانەکەی بلوز وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی پرێمەرلیگ دەست نیشانکراوە. هازارد لە مانگی رابردوو توانی لەگەڵ یانەکەی بەشداری چوار یاری بکات و پێنج گۆڵ تۆمار بکات.

هازارد دووەمجارە لەو کاتەی لە پرێمەرلیگ یاری دەکات ئەم ناسناوە بەدەست دێنێت، پێشتر لە مانگی ئۆکتۆبەری 2016 ئەم ناسناوەی بەدەست هێناوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر