هازارد پاڵێوراوی خۆی بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر ئاشکرا دەکات

Edin Hazard

Edin Hazard

یاریگا
ئیدین هازارد، ناوەڕاستکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی ئینگڵتەڕا لوکا مۆدریچ بە شایستەی بردنەوەی بالۆن دۆر دەزانێت.

لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ پێگەی جیهانی گۆل، ناوەڕاستکارەکەی بلوز گووتی ” خۆم ئارەزوو دەکەم کە بالۆن دۆر بەدەست بێنم، بەڵام ئەگەر کەسێک شایستە بێت، ئەوا مۆدریچ لە هەمووان شانسی زیاترە، چونکە وەرزی رابردوو ئاست و دەستکەوتی باشی هەبووە”.

گۆڤاری فرانس فتبۆل بەربژێرانی بەدەست هێنانی بالۆن دۆری بڵاوکردۆتەوە و بریارە سێ دێسامبەر ناسناوەکە پێشکەش بە باشترین یاریزان بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر