تیەری هێنری بە راهێنەرایەتی مۆناکۆ رازی بووە

Thierry Henry

Thierry Henry

یاریگا
تیەری هێنری فڕەنسی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مۆناکۆی وڵاتەکەی گەیشتۆتە رێککەوتن و لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەواڵەکە بە فەرمی بڵاودەکرێتەوە.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی یانەی مۆناکۆی فڕەنسا لەگەڵ یاریدەرەکەی راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا گەیشتونە رێکەوتن و بریارە لە 48 کاتژمێری داهاتوو بە فەرمی هێنری ئەرکی راهێنەرایەتی مۆناکۆ وەربگرێت.

بەرپرسانی مۆناکۆ دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەیان، لیۆناردۆ گاردیم راهێنەری یانەکەیان دوورخستەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر