لە یارییەکی دۆستانەی سەیر و سەمەرەدا زێرەڤانی لە پێشمەرگەی سلێمانی بردەوە

یاریگا
دهۆک رۆژهات لوقمان
لە چوارچێوەی یارییە دۆستانەکان بۆ خۆئامادەکرن بۆ خولی نایابی کوردستان، ئەمڕۆ ئێوارە لە دهۆک لە کەش و هەوایەکی تەواو خۆڵاویدا یانەی زێرەڤانی میوانداری یانەی پێشمەرگەی سلێمانی کرد.

لەم یارییەدا کە بینین زۆر زەحمەت بوو، هەتا بینەرانی یارییەکەش لە نێو یاریگا نەیان دەتوانی تۆپ بە باشی ببینن، یارییەکە بە تاکە گۆڵێک بۆ زێرەڤانی کۆتاییهات، گۆلەکەش لە لایەن شێرزاد ئەحمەد لە گێمی یەکەم تۆمار کرا، ئاستی یارییەکەش بەهۆی خۆڵبارینێکی زۆرەوە وەک پێویست نەبوو، هەر چەندە چەندین هەوڵی گۆلکردن لە هەردوو لا هەبوو.

ئەوەی خوارەوە چەند وێنەیەکی یارییەکەیە :

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر