ناسڕ خلێفی شەڕی بەرانبەر بارسێلۆنا ڕاگەیاند

یاریگا

ناکۆکییەکانی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان بەردەوامە و بەگوێرەی تازەترین هەواڵیش سەرۆکی یانەی پاریس ئەمجارە شەڕی بە فەرمی بەرانبەر یانەی بارسێلۆنا ڕاگەیاندوە.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرنسی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس شەڕی بەرانبەر یانەی بارسا ڕاگەیاندوە، بە پێی ڕۆژنامەکە ناسڕ خلێفی زۆر لە هەڵسووکەوتەکانی سەرۆکی بارسێلۆنا بێزار بووە و تووڕە بووە، جگە لەوەش ڕازی نەبوونی ڕابیۆ لەسەر تازەکردنەوەی گرێبەستەکەی زیاتر بارودۆخی ئاڵۆزتر کردوە لەبەر ئەوەی ئەو یاریزانە ئامانجی بارسێلۆنایە و پێشتر لەو یانەیە داواکراوە، بە پێی رۆژنامەکە (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە لێدوانێکدا خۆشحالی خۆی پیشان دابوو، بەوەی کە (یوفا) لێکۆڵینەوە لە گرێبەستەکانی پاریس سان جێرمان دەکات، ئەو قسانەش ناسڕ خلێفی زۆر توڕە کردوە.

هەروەها لە یەکەمین کاردانەوەدا، خلێفی بەشداری کردنی (ئادریان تاراکسان)بەڕێوەبەری ئامارەکانی یانەی پاریسی لە کۆنفرانسی تەنەکۆجیا و وەرزش ڕەت کردوەتەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بارسا ڕێکی خستوە.

جێی ئاماژەیە، پەیوەندییەکانی نێوان بارسێلۆنا و پاریس بەهۆی ناکۆکییەکان لەسەر یاریزانان ماڕکۆ ڤیراتی و نێیمار جۆنیۆر پەیدا بوو، بەم دواییەش لەسەر ئەدریان ڕابیۆ بارودۆخی نێوان دوو یانەکە خراپتر بووەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر