چاڤی هێرناندێز باسی وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی بارسێلۆنا دەکات

یاریگا

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، چازی هێرناندێز، ئەفسانەی یانەی بارسێلۆنا کە ئێستا لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری یاری دەکات، باسی ئەو ساتەی کرد کە ئامادە دەبێت وەک ڕاهێنەری بارسا کار بکات.

لەم بارەیەوە چاڤی گوتی” خەڵک چاوەڕێ شتی گەورەم لێ دەکەن بەر لەوەی کاتەکەی بێت، هەروەها پێم دەڵێن تۆ دەبیتە گواردیۆلای داهاتووی یانەکە، من لەو ساتە ناتوانم ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بارسا وەربگرم، دەکرێ لە ئێستادا لە یانەی بچووک ئەو ئەرکە وەربگرم، بەلام بۆ بارسا پێویستە سەرەتا مۆڵەتی فیدڕاسیۆتی ئەوروپا وەربگرم دواتر باش خۆم ئامادە بکەم ئینجا وەک ڕاهێنەری بارسا کار بکەم، بۆیە دەبێت سەبرم هەبێت و هێور بم تا ئەو کاتە دێت”.

ئاشکرایە کە چاڤی لە ساڵی 1991 تا ساڵی 2015 زیاتر لە 500 یاری بە درێسی بارسێلۆنا ئەنجام داوە و بە یەکێک لە ئەفسانەکانی یانە کەتەلۆنییەکە هەژمار دەکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر