مۆرینیۆ ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا

یانەی مانچێستەر یۆنایتدی ئینگلیزی بۆ تۆکمە کردنی ڕیزەکانی چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان بکات.

ڕۆژنامەی(زا صەن)ی ئینگلیزی لەم بارەیەوە بڵاویکردوەتەوە یانەی مان یۆنایتد ماوەیەکە چاودێری جۆردی ئەلبای بەرگریکاری بارسێلۆنا دەکات، کە دوو ساڵی دیکە گرێبەستی لەگەڵ بارسا بە فەرمی کۆتایی پێ دێت، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە مان یۆنایتد ئالبای وەک ئامانجێکی گرنگ دیاری کردوە، بەهۆی گومان لە داهاتووی لۆک شاو هەروەها لەبەر ئەوەی ئاشلی یۆنگ ئەگەری هەیە ئەم وەرزە دوایین وەرزی یاریزانەکە بێت لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد کە بە بارودۆخێکی خراپ و ناجێگیر تێپەڕ دەبێت.

ئاشکرایە کە ئەلبا پێشتر لە ساڵی 2012 لە یانەی ڤالەنسیا پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردوە و لەو ساتەش یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانە کەتەلۆنییەکە و لە چەندین دەستکەوتی گرنگیش ڕۆڵی باشی گێڕاوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر