یەکەم لێدوانی فەرمی پارێزەرەکەی رۆناڵدۆ لەسەر کەیسی دەستدرێژییە سێکسییەکە

یاریگا-پارێزەرەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بە هەمووجۆرێک ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە گووایە رۆناڵدۆ دەستدرێژی سێکسی زۆرە ملێی کردۆتە سەر کچێک و بەڵگەکانیش بە دروستکراو لە قەڵەم دەدات.

تادێت پڕوپاگندەکان زیاتر پەرەدەسەنن،بە تایبەت دوای ئەوەی کەیسەکە چووە دادگا و دەوترێت بەڵگە لە ئارادایە دژی رۆناڵدۆ. پیتەر کریستیانسن پارێزەری رۆناڵدۆ وتی “من دیاریکراوم بۆ بەرگریکردن لەو کەیسەی دژی بەرزکراوەتەوە گوایە لە ٢٠٠٩ روویداوە.لەگەڵ ئەوەی لەوکاتەدا هەمووشتێک بێ کێشە لە نێوان رۆناڵدۆ و خاتوو مایۆرگا کۆتایی هاتووە بەڵام بەهۆی تەشەنەکردنی باسەکە  و گەورەکردنی، رۆناڵدۆ بە پێویستی دەزانێت بێدەنگی بشكێنێت.

رۆناڵدۆ بە هەمووجۆرێک و زۆر بە روونی تەواوی ئەو باسە رەتدەکاتەوە و لە کۆتا نۆ ساڵیشدا هەمیشە رەتیکردووەتەوە کارێکی لەو جۆرەی کردبێت.ئەو بەڵگەیەش کە بڵاوکراوەتەوە  گووایە ووتە و دان پێدانانی رۆناڵدۆی خۆی تێدایە بە تەواوی دوورە لە راستی و درووستکراوە. ئەوەندەی من بزانم لە ساڵی ٢٠١٥دا  ژمارەیەکی زۆر دامەزراوەی گەورە هاککران و لەوکاتەدا دەستکاری بەڵگە و لێدوانەکان کراوە و لەلایەن هاکەرەکانەوە دزراوە.

ئەو هاکەرە هەولیداوە ئەو بەلگانە بفرۆشێت بە میدیایەک وئەوانیش نابەرپرسیارانە بڵاویان کردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی بەڵگەکان دەستکاریان کراوە.هەرچەندە ئەو راستە کە رۆناڵدۆ و میدیاکە رێکەوتنێکیان کردووە تاوەکو ئەو بەڵگانە بڵاونەکرێنەوە بەڵام هۆکاری رێککەوتنەکە پەیوەندی بە دروستی بەلگەکانەوە نیە. بەداخەوە ئەو ئێستا کەوتۆتە گێژاوێک کە بۆ کەسایەتییە بەناوبانگەکان زۆر روودەدات لە ئەمریکا”.

بەگوێرەی میدیاکان بەڵگەی لە قەڵەمدراوە لە کەیسی دادگادا ئەوەیە  پشکنینی پزیشکی قوربانییەکە نیشانی داوە کە ئازار بە جەستەی گەیشتووە و ئەو راپۆرتە پزیشکییە ماوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا