پێکهاتەی سەرەکی عێراق بۆ یاری ئەمشەوی ئارجەنتین ئاشکرا دەکرێت

یاریگا

بڕیارە ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق لە یەکەمین یاری پاڵەوانێتی دۆستانەی سعوودیە، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئارجەنتین ببێتەوە، بەر لە یارییەکەش میدیاکانی عێراقی زانیاریییان لەسەر پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەو یارییە بڵاوکردەوە.

لەم بارەیەوە، سەرچاوەیەکی نزیک لە (سێتریچیکۆ کاتانیچ)ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی بۆ میدیاکان ئاشکرا کردبوو، بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق زیاتر بۆ ئەو یارییە پشت بە یاریزانە پیشەکەرەکانی دەرەوە دەبەستێت، ئەوەش پێکهاتەی سەرەکی عێراقە بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتوە.

گۆڵپارێز: جەلال حەسەن
بەرگریکاران: عەلا مەهاوی، مستەفا نازم، ئەحمەد ئیبراهیم، عەلی فائیز، عەلی عەدنان
ناوەڕاست : ئوسامە رەشید، ئەمجەد عەتوان ، بشار رەسەن
هێرشبردن: ئەحمەد یاسین، جێستن مێرام

ئاشکرایە کە ئەو یارییە لە کاتژمێر 9ی ئەمشەو لەسەر یاریگای فەیسڵ بن فەهد بەڕێوەدەچێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر