مارسێلۆ نزیکە لە گەڕانەوە

یاریگا-مارسێلۆ ڤیێرا نزیکە لەوەی ١٠٠٪ ئامادەبێت بۆ جارێکیتر یاریکردن لە ریزەکانی ریاڵ مەدرید.

ئەستێرە مێرەنگییەکە دواین جار بەرامبەر سیڤیلیا یاری کرد لەو یارییەی ٣-٠ تووشی شکست هاتن و سەرەتای زنجیرە ئەنجامە خراپەکانی یانەکە بوو. ناوبراو بۆ “ئاس وتی “من باشم و نزیکە لەوەی ١٠٠٪ چاک ببمەوە ، دووهەم رۆژە بە تۆپەوە مەشق دەکەم و بەمزووانە ئامادە دەبم بۆ یاریکردن. دوای پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی چاک دەبمەوە”.

شکستەکەی سیڤیلیا سەرەتای سێ یاری دیکەی مەدرید بوو بێ بردنەوە و بێ گۆڵ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا