بارسێلۆنا بۆ کڕینی بەرگریکارێک 70 ملیۆن یۆرۆ سەرف دەکات

یاریگا

بەهۆی خراپی هێلی بەرگری یانەی بارسێلۆنا لەم وەرزەدا یانە کەتەلۆنییەکە ڤفتوگۆکانی بە فەرمی دەستپێکرد بۆ ئەوەی بەرگریکاری یانەیەکی هۆڵەندی بەم زووانە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی نزیک لە یانەی بارسا بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستردام دەستپێکردوە بۆ ئەوەی بتوانێت لەم زستانەدا یان لە هاوینی داهاتوو یاریزان (ماتیاس دی لیخت) بەرگریکاری لاوی یانەکە بۆ یانەکە بگوازێتەوە، بەپێی ڕۆژنامەکە بارسا دەزانێت کە نرخی یاریزانەکە زۆر دەبێت بۆیە یانەکە لەبەر ئەوەی پێویستی بەو یاریزان ئامادەیە بری 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە سەرف بکات، کە لە تەمەنی 17 ساڵییەوە لەگەڵ تیپی یەکەمی ئەیاکس یاری دەکات.

ئاشکرایە کە دی لیخت، تەمەنی 19 ساڵ دەبێت و یەکێکە لە یاریزانە لاوە بە تواناکانی یانەی ئەیاکسی هۆڵەندی کە ئەمساڵ لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یاری دەکات و لە دوایین یاریشدا یانەکە بەرابنەر بایەڕن میونشینی ئەڵمانی بە گۆڵێک یەکسابنوو.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر