ڕیال مەدرید ئەستێرەیەکی مانچێستەر سیتی دەکاتە ئامانج

یاریگا

بەهۆی پێویستی بە یاریزان بۆ ڕاستکردنەوەی بارودۆخی لە زووترین کاتدا، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ئەستێرەیەکی یانەی مان سیتی ئینگلیزی وەک ئامانجیێک بۆ وادەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە یانەی ریال مەدرید لە نزیکەوە چاودێری گفتوگۆکانی مان سیتی لەگەڵ ڕەحیم ستێرلینگ دەکات، کە بۆ تازەکردنەوەی گرێبەستی یاریزانە ئینگلیزییەکە لە ئارادایە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە وێرای ئەوەی هازارد ئامانجی یەکەمی ڕیال مەدریدە بۆ ئەم زستانە بەڵام یانەکە بەلایەوە باشە گەر بتوانێت ستێرلینگ بۆ هاتنە نێو ڕیزەکانی ڕازی بکات و یانەی ریال پێی وایە هاتنی ئەو یاریزانە سوودی زۆر بۆ ڕیال مەدرید دەبێت.

ئاشکرایە کە گرێبەستی ستیرلینگ لە هاوینی 2020 کۆتایی پێ دێت، تا ئەو ساتەش یانەی مان سیتی لەگەڵ یاریزانەکە نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێکەوتنێک بۆ ئەوەی گرێبەستی تازە لە نێوانیان واژۆ بکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر