بەیل لە یارییەکەی سبەی بەشدار نابێت

سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و وێلز لە یارییەکی دۆستانە بەیەک دەگەن بەڵام گاریز بەیل لەو یارییە بەهۆی “ماندوویی ماسوولکەکانی” بەشدار نابێت

رایان گیگز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند کە بەیل دووچاری پێکانی سەخت نەبووە بەڵام باشترە بەهۆی ماندووبوونی لە یارییەکەی سبەی بەشدار نەبێت

گیگز ئاشکرایکرد کە دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەکە لەگەڵ یانەی ریال مەدرید قسەیان کردووە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایە

“ئەو دەیەوێت لەگەڵ هەڵبژاردەکەی یاری بکات بەرامبەر بە ئیسپانیا بەڵام لای ئێمە تەندروستی ئەو لەپێشترە”

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا