میلان ئەستێرەیەکی بەڕازیلی لە چنگی پاریس سان جێرمان دەردەهێنێت

یاریگا

یانەی ئای سی میلانی ئیتاڵی توانی لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لاوی بەڕازیلی لەگەڵ پاریس سان جیرمانی فەرنسی سەرکەوتووبێت و یاریزانە بەهرەمەندەکە بۆ خۆی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (گلۆبۆ سپۆرت)ی ئیتاڵی ئاشکرای کردوە کە یانەی میلان لە تەواو کردنی گرێبەستی (لۆکاس باکێتا)ی ئەستێرەی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی نزیک بوەتەوە، بە پێی رۆژنامەکە یاریزانە بەڕازیلییە لاوەکە کە تەمەنی 21 ساڵ دەبێت بە بری 35 ملیۆن یۆرۆ ڕوو لە یانەی میلان دەکات و لە پاریس سان جێرمان دوور دەکەوێتەوە، لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە یاریزانەکە پێشتر ئامانجی هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و یانە ی بارسێلۆنا بووە.

لەکۆتایی هەواڵەکەدا هاتوە کە باکیتا لە چەند ڕۆژی داهاتوو پشکنینە پزیشکییەکان لەگەڵ ئای سی میلان دەکات و لەم زستانەش بە فەرمی وەک گرێبەستێکی تازەی یانە ئیتالییەکە یاری بۆ یانەکە دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر