هەڵەکانی پێکێ بارسا ناچار دەکات بەرگریکارێک بکڕێت

یاریگا

یانەی بارسێلۆنا بەهۆی هەڵە یەک بەدوای یەکەکانی جیڕارد پیکێ لە دوایین یارییەکانی یانەکە بیر لە کڕینی بەرگریکارێکی لاو دەکاتەوە .

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی بارسێلۆنا بەهۆی ئەو هەڵانەی پیکێی بەرگریکاری یانەی بارسا بەم دواییە کردوویەتی ناچار بووە بیر لە واژۆ کردنی گرێبەستی تازە بکاتەوە، بۆ ئەمەش یانەکە هەوڵی خۆی دەدات (ماتیاس دی لیخت)ی بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی ڕازی بکات بۆ ئەوەی بۆ وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

لە درێژەی هەواڵەکە هاتوە کە دی لیخت کە تەمەنی 19 ساڵە متمانەی (ڕۆناڵد کۆمان)ی ڕاهێنەری هۆڵەندای بەدەست هێناوە و لەگەڵ یانەکەش تا ئێستا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە، بۆیە بارسێلۆنا بە متمانەیەکی زۆرەوە دەیەوێت بە زووترین کات ئەو گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر