ڕیال مەدرید لە بەدەستهێنانی هازارد نزیک دەبێتەوە

یاریگا

لەگەڵ ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی ڕیال مەدرید وا دیارە هاتنی ئیدین هازارد لە چێلسی لەندەنی بۆ یانەی شاهانە یەکێکە لە ڕێگاچارەکان بۆ چاککردنی بارودۆخی یانە گەورەکەی مەدرید.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (ماڕکا) هازارد نایەوێت گرێبەستی لەگەڵ چێلسی تازە بکاتەوە و چاوەڕێی گرێبەستی فەرمی ریاڵ مەدرید دەکات، کە وەک یاریزانە پێشتر ئاماژەی پێکردبوو کە خەونی منداڵیەتی بە درێسی ئەو یانەیە یاری بکات، بە پێی ماڕکا ڕیال مەدرید دەتوانێت لە وادەی زستانەی گواستنەوەی یاریزانان جموجۆڵی خۆی بکات بۆ کڕینی یاریزانەکە، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە کە یانەی ڕیال بەهەمان شێوازی کۆرتوا چاوەڕێ بکات تا بەخۆڕایی هازارد بەدەست دەهێنێت، ئەوەش بە پێچەوانەی خواستی هەودارانی ریال مەدریدە کە 84% یان بەپێی دوایین ڕاپرسی داوا دەکەن ڕیال لەو زستانە هازارد بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ئاشکرایە کە ڕیال مەدرید ماوەیەکی زۆرە هیچ گرێبەستێکی گەورەی ئەنجام نەداوە و ئەنجامەکانی ئەو یانەیەش ئەم وەرزە لە ڕووی خراپی ڕیکۆردی تۆمار کردوە و جگە لەوانەش یانەکە لە دوایین چوار یاریدا تەنانەت یەک گۆڵیشی تۆمار نەکردوە، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی بەتەواوی بێ ئومێد و نیگەران کردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر